Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 13:43

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە لوبنان تۆمارکرا

ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ چه‌ندین ولات بلاوبووته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی لوبنانەوە ئاشكرا كرا.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند" ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە وڵاتەكە تۆمار كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانیش، تووشبووەكە رەوانەی نەخۆشخانەی رەفیق حەریری لە بەیروتی پایتەختی وڵاتەكە كراوە.

لە لایەكی دیكەشەوە هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی ئیسرائیلی دراوسێی لوبنانیش، تۆماركردنی تووشبووێكی بە ڤایرۆسە كوشنده‌كە راگەیاند.

لە ئێرانیش تا ئێستا تووشبوونی 18 كەس راگەیەندراوە، لەگەڵ مردنی چوار كەسی تریش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە.

تا ئەمڕۆ هەینی، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هەزار و 247 کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەست داوە، ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 76 هەزار و 727 تووشبوو، 18 هەزار و 683 تووشبووی ڤایرۆسەكەش بە تەواوی چاك بوونەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.