Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 13:42

یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئیسرائیل تۆمارکرا

ئیسرائیل چه‌ندین هاولاتى ده‌خاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەرپرسانی ئیسرائیل ئەمرۆ هەینی رایانگەیاند، یەكەمین حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 11 هاوڵاتی ئیسرائیلی گەیشتنەوە وڵاتەكەیان كە بەشێك بوون لەو گەشتیارانە لە دوو هەفتەی رابردوودا لەناو كەشتی "دایموند پرینسیس" لە یابان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیریان خواردبوو.

ئاماژەیان بەوەشكردوە،"دوای پشكنینی نوێ بۆ ئەو 11 هاوڵاتییە، دەركەوتوە یەكێك لەوانە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە."

میدیاكانی ئیسرائیل باس لەوەدەكەن كە لەئێستادا ئەو 11 هاوڵاتییە ئیسرائیلییە خراونەتە شوێنی تایبەت و بە وردی چاودێری تەندروستیان دەكرێت بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.