ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و خۆپاراستنی ئیمارات رایگهیاند" دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا تۆماركراوە، كە یەكێكیان تەمەنی 34 ساڵە و هەڵگری رەگەزنامەی فیلیپینە، ئەوی دیكەیان 39 ساڵە و خەڵكی بەنگلادیشە.
كەرتی تەندروستی وڵاتیش دڵنیاییداوە لە جێگیربونی تەندروستی هەردووكیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە" لەئێستادا هەردوو توشبوەكە چارەسەر وەردەگرن و كەرتی تەندروستی وڵاتیش دڵنیاییداوە لە جێگیربونی تەندروستی هەردووكیان".
بە تۆماركردنی ئەو دوو حاڵەتە نوێیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتە 11 حاڵەت و تا ئێستاش 3 لەوانە ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوەو گەڕاونەتەوە مالهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.