فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر له کۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆسیەی ئەو کچە حه‌وت ساڵانەی كه لە ساڵی رابردوو دەستدرێژی کرایە سەر، رایگەیاند" تەواوی تۆمەتباران دەستگیرکراونەتەوەو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوەکردووم و جەختی لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانە کردووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر هێڵە و خۆی سەرپەرشتیی ئەو بابەتە دەکات.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنج تۆمه‌تباری دۆسییه‌ی كچه منداڵه‌كه ده‌ستگیركرانه‌وه، كه پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی" ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ر كه‌س بن و له هه‌ر پله و پۆستێك بن، رووبه‌ڕووی دادگا و دادوه‌ری ده‌كرێنه‌وه. وتیشى" نه‌ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن، ئازاد بكرێن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، لەماوەی لە کەمتر لە چوار کاتژمێر بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر پێنج تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت هەرکەسێک هەڕەشەی لە باوکی ئەو کچە کردبێت تووندترین سزای بەسەر دەسەپێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.