Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 12:41

وه‌زیرێکی پێشووتری حکومه‌تی هه‌رێم کۆچی دوایی کرد

حه‌مید ئاكره‌یی، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ نه‌مسا كۆچی دوایى كرد
حه‌مید ئاكره‌یی
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی شوباتی 2020، حه‌مید ئاكره‌یی، وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ڤیه‌نای‌ پایته‌ختی‌ نه‌مسا كۆچی‌ دوایى كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌مید ئاكره‌یی، له‌ ته‌مه‌نی‌ 74 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ نه‌مسا كۆچی دوایكردوه‌ و بڕیاره‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا ته‌رمه‌كه‌ی‌ بگاته‌وه‌ ئاكرێ و له‌وێ به‌خاك بسپێردرێت.

د. حەمید ئاكرەیی له‌ ساڵى 1996 وەزیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بوو له‌ حكوومەتى هەرێمى كوردستان و له‌ ساڵى 1998 وەزیری كشتۆكال بوو له‌ حكوومەتى هەرێمى كوردستان، له‌ ئاكرێ‌ رولەكى مەزن و بەرچاو هەبووە ل بوارى رۆشنبیری و ئەدەبی و جڤاكییدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.