له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و سێی بۆندسلیگا، یانه‌ی بایرن میونشن به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بادربۆرن تۆماركرد
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ به هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج سیرج جنابری گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ تیپه باڤاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا تا له‌خوله‌كی پێش كۆتایی ئه‌م گێمه دینیس سربینی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركردوه
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م هێرشه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌رده‌وامبوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج رۆبرت لیڤاندۆڤسكی توانی گۆلی دووه‌م بۆ بایره‌ن میونشن تۆماربكات، پێنج خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه یانه‌ی بادربۆرن توانی له‌ده‌رفه‌تێكدا گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه له‌رێی یاریزان سڤین میشیل تۆمار بكاته‌وه، له‌دوایین ده خوله‌كی یاریه‌كه بایره‌ن گكۆنترۆلی یاریگای كردبوو تا رۆبرت لیڤاندۆڤسكی له‌خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت توانی دووه‌م گۆلی خۆی و سێیه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆمار بكات
به‌مجۆره بایره‌ن میونشن به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاڵه‌كانیشی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرده چل‌و نۆ خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.