پیاوێكی عێراقی له كاتی دیداری ته‌له‌فزیۆنی له نێو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌غدا ،له كاتی گله‌یی كردن ، له حكومه‌ت و پزیشكه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ست دا.
كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رمووك له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو پێاوێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانی كردووه له كاتی ئه‌نجمدانی دیدارێكی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی ،له نێوان كۆمه‌ڵێ پزیشك كه‌وته سه‌رزه‌وی ،هۆشی خۆی له‌ده‌ست دا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه پیاوه‌كه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه به‌و هۆییه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.