به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات، هه‌وڵ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی رای گشتی بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێدا كه ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كردووه، له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆناوه رایگه‌یاندووه، "پێویسته ڕێڕه‌وی هه‌واڵه‌كان بكه‌نه هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریكردنه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه، "به‌مه‌به‌ستی هۆشیاریكردنه‌وه‌ی تاكی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به دروستی و وه‌كو خۆیی له گشت ده‌زگاكانی بیندراو بیستراو و ئه‌لكتڕۆنی وه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر بن و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایێه‌كان و خۆپاراستنی هاووڵاتیان له په‌تای كۆڕۆنا".
ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كردووه‌كه "پێویسته ڕه‌چاوی باری ده‌روونی هاونیشتمانیان بكرێت تیشك زیاتر بخرێته سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ئاماژی پێكراوه كه ئێستاكه بووه‌ته سه‌ردێڕی هه‌موو میدیاكان".
داواش ده‌كات، كاره‌كان و زانیارییه‌كان له باره‌ی په‌تای كۆڕۆنا بكرێته هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاریكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌هه‌رجۆرێك بێت به‌شداربێت له‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.