فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، کاتژمێر 1:00 ی بەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر-پیرمام روویداوه و به‌هۆیه‌وه خێزانێكی چوار كه‌سی بوونه قوربانی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له شه‌قامی رۆیشتن بۆ پیرمام ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندكرۆزه‌ر خۆی به ئۆتۆمبێلێك له جۆری ئۆپل ئۆمیگا ده‌كشێت و به‌هۆی زۆری هێزی كێشانه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵده‌داته شه‌قامه‌كه‌ی دیكه، له‌وێشه‌وه جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی دیكه له جۆری تویۆتا لاندكرۆزه‌رەوە خۆی پێده‌كێشرێت، به‌وهۆیه‌وه خێزانێكی چوار كه‌سی بونە قوربانی و دایك و باوك و منداڵێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكی بچووكی دیكه‌ی هه‌مان خێزان به سه‌ختی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.