رۆمانێك له ساڵی 1981 نووسراوه پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌كات له ووهانی وڵاتی چین
راپۆرته میدیاییه‌كان جارێكی دیكه رۆمانێكیان خسته‌ڕوو كه ساڵه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو ده‌رچووه و، باس له تاقیگه‌یه‌كی سه‌ربازیی چینی ده‌كات له شاری ووهان كه ڤایرۆسی نامۆ و نادیار به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی چه‌كه بایۆلۆجییه‌كان كه كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌كاته ئامانج، زۆرێك ئه‌م رۆمانه‌یان به‌سته‌وه به ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"ی نوێ كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو سه‌ری هه‌ڵدا.
پێگه‌ی "South China Morning Post" گوتی، رۆمانی "The Eyes of Darkness" "چاوه‌كانی تاریكی" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی دین كۆنتز و له‌ساڵی 1981 ئه‌و رۆمانه ده‌رچووه، جارێكی دیكه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا" له شاری ووهان و، بڵاوبوونه‌وه‌ی له چه‌ند وڵاتێكی جیهان ئه‌م رۆمانه بووه باس و خواست و مشتومڕی زۆری نایه‌وه.
"چاوه‌كانی تاریكی" چیرۆكی دایكێكه به‌ناوی كریستینا ئیڤانز، كه پێی وایه كوڕه‌كه‌ی له گه‌شتێكی پشوودان مردووه، دواتر ده‌ستی كرد به پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان تاگه‌یشته ئاشكراكردنی راستی مردنی كوڕه‌كه‌ی.
ئیڤانز، له‌كۆتاییدا كوڕه‌كه‌ی به زیندووی دۆزییه‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ر بوو له‌نێو دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسێكی نادیار كه پێی ده‌گوترێت "ووهان-400"، په‌ره‌ی پێدراوه له تاقیگه‌یه‌كی شاری ووهان.
كۆنتز، له رۆمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئه‌و ڤایرۆسه كه په‌ره‌پێدراوه وه‌ك "چه‌كێكی بایۆلۆجیی نموونه‌یی" وایه، چونكه ته‌نها مرۆڤ ده‌كاته ئامانج و، له یه‌ك خولهك زیاتر ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ بژی.
كۆنتزی، ته‌مه‌ن 74 ساڵ نووسه‌رێكه زۆر رۆمانی نووسیوه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به خه‌یاڵ و ترسه‌وه، زیاتر له 80 رۆمانی هه‌یه.
هه‌ندێك پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا ڤایرۆسی "كۆڕۆنا" به‌ڕێكه‌وت ده‌ركه‌وتووه، ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به‌و رۆمانه‌وه، كه پێشبینی روودانی رووداوی هاوشێوه‌ی ئێستای كردووه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن "ره‌نگه وابێت به‌ڵام ئه‌سته‌م نییه".
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر و سه‌یره ئه‌و تاقیگه كه رۆمانه‌كه باسی لێوه ده‌كات، ته‌نها 22 كیلۆمه‌تر دووره له ناوه‌ندی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"ی نوێیه‌وه.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به بیردۆزی پیلانگێڕی هه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڤایرۆسی "كۆڕۆنا" له یه‌كێك له تاقیگه‌كانی چین دروستكراوه به به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند مه‌به‌ستێك كه ره‌نگه ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسیی بێت.
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه چین ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه كارده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و دروستكردنی چه‌كی بایۆلۆجی و كیمیایی، ئه‌م بۆچوونه‌ش چه‌ند تۆژینهوهكهی ژاپۆنی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.