وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات.
وەزارەتی تەندروستی ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک دەناسێنێی و هاووڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن دەکات بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
لەهەمان کاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەکەدار دەکات و بەپێچەوانەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەکات.
بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەکات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیج نەخۆشێک و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 شوبات 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.