Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 16:42

سەرۆک بارزانی بروسکەیه‌کی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت د. حەمید ئاکرەیی ده‌کات

خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت د. حەمید ئاكرەیی ده‌كات رایگه‌یاند: هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر د. حەمید ئاكرەییمان پێ گەییشت كە جێگەی دەست و ماندووبوونی لە شۆڕشی ئەیلوول و گولان و بە تایبەت لە ئێزگەی دەنگی كوردستان هەمیشە دیارە و لە یاد ناكرێ.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی د. حەمید ئاكرەیی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر د. حەمید ئاكرەییمان پێ گەییشت كە جێگەی دەست و ماندووبوونی لە شۆڕشی ئەیلوول و گولان و بە تایبەت لە ئێزگەی دەنگی كوردستان هەمیشە دیارە و لە یاد ناكرێ.

سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
22ـی 2ـی 2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.