Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 16:42

ته‌ندروستی دهۆک هه‌واڵی چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌رێک به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

هیچ حاڵه‌تێكی گومانلێكراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نییه‌
کوردستان TV
#7
100%


ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌بوونی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری دهۆك له‌ چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌رێك بڵاوكرابووه‌وه‌  دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

نزار عسمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: ده‌نگۆی هه‌بوونی حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤاپرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ چه‌ند ماڵپه‌رێك بڵاوكرایه‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گومانلێكراو له‌ پارێزگای دهۆك بوونی نییه‌.

 به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك گوتیشی: لە سەرەتای‌ دەرکەوتنی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا لە جیهاندا ئێمه‌ هەموو ڕێکارێکی‌ پێویستیان گرتووەتە بەر و بەردەوام کار دەکەن بۆ پاراستنی‌ تەندروستی‌ هاووڵاتییان تا دووربن لەو نەخۆشییە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.