لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە له سنووری پارێزگای هەولێر باوک و کوڕێک بههۆی كێشهیهكی كۆمهڵایهتی كوژران.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ 2020/2/22 لە شارۆچكەی هەریر دوای ئەوەی پیاوێك لە هاوسەرەكەی دەدات.
ئافرهتهكهش باوك و برای خۆی ئاگادار دهكاتهوه دەچنە ماڵی كچەكەیان بۆ ئاگاداربوون لە هۆكارەكە زاواكەیان تەقە لە باوك و برای خێزانەكەی دەكات و لەبەرامبەریشدا ئەوان تەقەی لێدەكەن لە ئەنجامدا باوك و برای ئافرەتەكە كوژران و دووكەسیش لە بەرامبەردا برینداردەبن كە برینی یەكێكیان سەختە ئەویش هاوسەری ئافرەتەكەیە.
گوتیشی: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە نەخۆشخانە و شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.