Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 16:44

کوڕێکی 12 ساڵان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

پیشه‌ی شوانكاری بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌ سنووری خوسره‌وی شاری قه‌سری شیرین سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ گیانی له‌ ده‌ست دا.

ڕ‌وژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو نه‌وجه‌وانێكی 12 ساڵان به‌هۆی شیرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ری 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، گیانی له‌ ده‌ست دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ "موراد عه‌لی تاتار" قایمقامی قه‌سری شیرین ڕایگه‌یاندووه‌ منداڵه‌كه‌ پیشه‌ی شوانكاری بووه‌ و له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مێگه‌له‌كه‌ی مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.