كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووره‌كانی ئه‌و شاره به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له هه‌ڵدێرێكه‌وه به سه‌ختی بریندار ببوو، گیانی له ده‌ست دا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی ده‌ڵه‌مه‌رز سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای سنه به هۆی به‌ربوونه‌وه له هه‌ڵدێرێكه‌وه به سه‌ختی بریندار و دوای گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره كه بۆ هه‌نگاو ئاشكرا بووه ”سه‌یوان سێفی“ ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به هۆی خوێن به‌ربوونی مێشك گیانی له ده‌ست داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، سه‌یوان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكی به كۆپته‌ر ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سنه كرابوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ناوبراو بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.