Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 09:35

قایمقامی ھه‌ولێر : 12 شوێن داخران که‌ پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌مامکیان به‌ نرخێکی گران فرۆشتووه‌

ھه‌ركه‌سێك ده‌مامك گران بكات سزاده‌درێت
کوردستان TV
100%

بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر و لێژنەی پشکنین وبەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی و بەشی پۆلیسی شارەوانی بەشێوەیەکی مەیدانی لەنێو بازاڕی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ گرانبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان و دەمامک کرد و لێپێچینەوە لەو فرۆشیارانە کرا کە نرخی کاڵاکان زیاد دەکەن. قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و هەرکەسێک دەمامک گران بکات، سزادەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. یەکێک لە راسپاردەکانی ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستێکی زۆر لەسەر دەمامک هەبوو.لەکاتی گەڕان وبەدواداچوونەکانی ئەمڕۆ 18 شوێن پشکنینیان بۆئەنجام درا 12شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە. ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگە لەو کەسانە بگرین کە دەیانەوێت ئەو بارودۆخە بقۆزنەوە".

قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد لێرەوە هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە کە تیمەکان بەدواداچوونی پێویست دەکەن وە ڕێگانادرێت بەھیچ کەس وبازرگانێک قۆرغکاری بکات بەپێچەوانەوە بەتوندترین شێوە بەپێی یاسا سزا دەدرێن"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.