پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و گڕی گرت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له دوڕیانی دهۆك و به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڤرۆ ستی ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه گڕی گرت و زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكهوتهوه.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد و خۆشبه‌ختانه جگه له زیانێكی زۆری ماددی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.