ئه‌مڕۆ عوسمان بایده‌میر، سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاوبۆچوونی له باره‌ی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه خسته‌ڕوو.
عوسمان بایده‌میر، سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینین، نموونه‌ی به‌رزی دیموكراسییه كه تیایدا په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته و كه‌مایه‌تییه‌كان له توركمان ، عه‌ره‌ب ، ئه‌رمه‌ن ، مه‌سیحی و كاكه‌یی و ئێزیدی ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌م دیموكراسییه به ئاسانی به‌دی نه‌هاتووه و به‌خوێن ئاو دراوه و له‌سه‌ر هه‌موان پێوسته بیپارێزین.
گوتیشی: داوا ده‌كه‌ین كه هه‌مان نموونه له توركیا و سوریا و ئێرانیش بێته‌دی كه مانای راسته‌قینه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسییه .
هاوكات هیوای خواست كه ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه كورد به یه‌كگرتوویی بونیاتی ده‌نێت، ببێته بنه‌مای دیموكراسی ئارامی و كۆتایی هاتنی كوشتن وبڕین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بۆ یه‌كگرتوویی كورد ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت، درێخی نه‌كات.
سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد راشیگه‌یاند: رۆڵی سەرۆک بارزانی زۆر زۆر گرنگە لە یەکدەنگی گەلی کورد لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.