به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌وێستگه‌ی داناغاز بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر800 مێگاوات كاره‌با كه‌م ده‌كات.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی داناغاز بڕی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كه‌می كرد، به‌مه‌ش بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی 750- 800 مێگاوات كاره‌با كه‌می كردووه. دوای كه‌وتنه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ی داناغاز تیمه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای داناغاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی كاره‌بان و بڕیاره له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری داهاتوودا دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.