لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لەتیمێکی رێکخراوی بۆسکۆ و کۆمپانیای هانمی گڵۆبال کرد، لەو دیدارەدا کە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامادەیبوون، وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیای ناوبراو کرد لەکاتی خۆیدا بێ دواکەوتن هەموو کاروبارەکانی وێستگەکە تەواو بکەن و تەسلیمی وەزارەتی کارەبای بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەسوپاسەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا رەزامەندی داوە بۆ تەرخانکردن و خەرجکردنی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی یەک ساڵ بەمەبەستی کارپێکردن و چاکسازیی لە وێستگەی هەڵمی خەبات
راشیدهگهیهنن ، لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان وێڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ هەموو ئەو ئاسانکاریی و هاوکارییانەی وەزارەت پێشکەشی کردوون بەڵێنیان دا بەمنزیکانە هەموو داواکارییەکانی وەزارەت جێبەجێ بکەن.
وێستگەی هەڵمی خەبات بەیەکێک لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دادەنرێت کە هەموو کارەکانی تەواو بووەو لەئێستادا وەکو تێست دەستی بەبەرهەمهێنانی کارەبا کردووەو بەمنزیکانە بەفەرمی وێستگەکە دەکرێتەوە،
وەزارەتی کارەباش سەرقاڵی ئامادەکردنی تەندەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵ ئیشپێکردن و چاکسازیی وێستگەکە بدرێتە کەرتی تایبەت و بەپێی رێنماییەکان و جێبەجێکردنی گرێبەستەکە کۆمپانیایەکی شارەزا هەڵدەستێت بە ئیشپێکردن و ئەنجامدانی کاری چاکسازیی و بڕی 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و وەزارەت ئەو بڕە کارەبایەی لێ دەکڕێتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.