لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه ، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان، لەسنوری سەنتەری پارێزگای هەولێر زیاتر لە (60) خاوەن مولیدەی ئەهلیی غەرامەکراون و نزیکەی (35) خاوەن مولیدەی دیکەش دراونەتە دادگا.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و هەبوونی کەم و کوڕی، لەماوەی ڕابردوودا (65) خاوەنی مولیدەی ئەهلی بەبڕی (یەک ملیۆن دینار تاوەکو سێ ملیون دینار) لەبەر ئەو هۆکارانەی سەروە پێبژاردن(غەرامە)کراون. هەروەها (34) خاوەنی مولیدەی ئەهلی دیکە بەهۆی سەرپێچی یاسایی و دەرچوون لە ڕێنماییەکان دراونەتە دادگا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.