Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 08:24

سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌کانى سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌

له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رێنمایی تایبەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەكان ،  بۆ ئەوەی ئەو رێنمایانە رۆژانە بە قوتابیان بدرێت.

لە رێنماییەكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا هاتووه‌: 

ھەوڵبدرێت رۆژانە لە وانەی یەكەم رێنمایی بە قوتابیان بدرێت لە پاك و خاوێنی و تەندروست باشی و خۆپارێزی.

 ئەو چالاكییانەی كە دەبێتە ھۆی قەرەباڵغی لە ناوەندەكانی خوێندن بە ھەموو شێوەیەك بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت.

گرنگە ھەمیشە بایەخ بە پاك و خاوێنی قوتابخانە بدرێت.

تەوالێت و دەستشۆرە زیاتر چاودێری بكرێت لەلایەن لیژنەی ژینگە و تەندروستی قوتابخانەكان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانە.

چاودێری كردنی شوێنی ئاو خواردنەوە لە رووی پاك و خاوێنی و ھۆشداریدان بە قوتابیان.

 لیژنەی فرۆشگا چاودێری زیاتر و بەردەوام بكات لە مەرجە تەندروستییەكان و رێنماییەكان، بوونی كارتی تەندروستی بۆ كارمەندانی فرۆشگا.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ -  شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.