فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان كرد.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: كهمێك پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئەشکەوتی بێرکمەو گەرویی سنگا بۆردومان كردووه، له ئێستاشدا فڕۆکەکان بەنزمی بەسەر ناوچەکە دەسوڕێنەوە.
شایهنی باسه شەوی ڕابردووش کۆپتەرە جهنگیهكانی سوپای تورکیا گوندی سیران و چیای زراران یان بۆردومان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.