Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:03

وەزارەتی پەروەردە بریار ده‌دات به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لاڤان لوقمان بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک که‌ باوکی ده‌ستنیشانی بکات

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی پەروەردە راگەیاندراوێك لەبارەی ئەو كچە تەمەن 8 ساڵەی هەولێر بڵاودەكاتەوە، بڕیار دەدات بیگەڕێنێتەوە بۆ هەر قوتابخانەیەك كە باوكی دەستنیشانی دەكات.

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان ، کە لە 3 ی 4 ی 2019 رووبەرووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووە وە ، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە .

لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی بەڕێزان راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر و  بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی ،  پێکهات و بڕیار درا :

1ـ بەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر .

2ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت .

3 ـ بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت .

4ـ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.