Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:01

کارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەوە

گرفتی دانا غاز چارەسەركرا
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌وێستگه‌ی داناغاز به‌یانی ئه‌مرۆ 800 مێگاوات كاره‌با كه‌می كرد، ئەم ئێوارەیە دوای هەوڵێكی زۆر گرفتی تەكنیكی وێستگەكە چارەسەركرا، دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بۆوه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا هاتووه‌، هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەی داناغاز بەرهەمهێنانی غاز كەمبووەوەو كاریگەریی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد.

ئەم ئێوارەیە دوای هەوڵێكی زۆری داناغاز و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا گرفتی تەكنیكی وێستگەكە چارەسەركراو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهاوكاری لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان توانیان دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بكەنەوەو رێگا نەدەن گرفتەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.