بڕیارە سبەی دووشهممه شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی وهزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات.
بهپێی زانیارییهكانی كوردستان تیڤی بریاره سبهی دووشهممه رێككهوتی 24-2-2020 شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وهزیری بەرگری عێراق كۆدەبێتەوە.
ئامانج لەسەردانی شاندی وهزارهتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، گفتوگۆكردنە لەبارەی موچەو بودجەی پێشمەرگە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقە لە ناوچە جێناكۆكەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.