كاسبكارێكی خه‌ڵكی كامیاران له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له شاری ئه‌ندیمێشك سه‌ر به پارێزگای خوزستان گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری ئه‌ندیمێشك به گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌ل و په‌لی قاچاق درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له‌ئاكامدا شۆڤیرهكی گیانی له ده‌ست دا.
شۆڤێرهكه ناوی ”بورهان شه‌فیعی“ كوڕی محه‌مه‌د خان و خه‌ڵكی گوندی كاوانهی سه‌ر به شاری كامیارانه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاند كه، جه‌سته‌ی بورهان شه‌فیعی دوو گولله‌ی به‌ر كه‌وتووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.