عەمید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به (ئه‌بو دژۆ) فه‌رمانده‌ی لیوای 8ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆچی دوایی كرد‌و چووه به‌ر دلۆڤانی یه‌زدانی مه‌زن.
كۆچكردوو یه‌كێك بوو له فه‌رمانده مه‌یدانیه لێهاتووه‌كان و خزمه‌تێكی دیاری به گه‌ل و نیشتیمان كردووه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویست بوو، له‌كاتی ئه‌رك و له‌ناو باره‌گا له سحێلا به نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، وێڕای دڵگرانیمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه، هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له گشت ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌رانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له خوای میهره‌بان داوا ده‌كه‌ین جێگه‌ی كۆچكردوو به‌هه‌شت بێت و سه‌بوری به خێزان و خزم و دۆست و هاوسه‌نگه‌رانی بدات.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.