Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:15

چی ده‌که‌یت له‌کاتی ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ت به‌شێوه‌یه‌کی له‌ناکاو؟

هه‌ندێ‌ ڕێوشوێنی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بگیرێته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێلێك به‌خێرایی زیاد له‌ پێویست بڕوات به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كان داده‌نرێت كه‌ شۆفێر ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ جۆره‌ روداوێكی له‌و جۆره‌دا به‌ دانایی و ئاگایی ڕه‌فتار بكرێت.

هه‌ندێ‌ ڕێوشوێنی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بگیرێته‌به‌ر له‌كاتی ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێلدا؟

- له‌سه‌ر شۆفێر پێویسته‌ به‌توندی سوكان بگرێت و به‌ هه‌ردوو ده‌ست سوكان بكرێت، چونكه‌ له‌حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌دا سوكان به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پدا ده‌سورێت به‌هێزێكی زۆر.

- هه‌وڵ مه‌ده‌ كه‌ به‌خێرایی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت و بوه‌ستیت چونكه‌ كاردانه‌وه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

- هه‌وڵبده‌ ورده‌ ورده‌ خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه‌ به‌به‌كارهێنانی ئیستۆپ و برێك.

- هه‌رگیز نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ له‌ قه‌راغی شه‌قامه‌كه‌.

- له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی لامه‌ده‌ره‌ سه‌ر خۆڵه‌كه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ و وه‌رگه‌ڕان.

Traffic FM

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.