ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان و شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ده‌بن و تیایدا باس له دواپێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.