سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: كێشه ئه‌وه نییه كه كابینه پێكبێت كێ ده‌بێته وه‌زیر، بنه‌مای كێشه‌كه میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره و پشتگوێ خستنی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی زاگرۆس تیڤی كه به زمانی عه‌ره‌بی به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات، رایگه‌یاند: شاندی حزبه كوردستانییه‌كان له به‌غدایه و كێشه له‌وه‌دانییه كه كابینه پێكبێت، كێ ده‌بێته وه‌زیر، بنه‌مای كێشه‌كه لێره‌دا میكانیزمی ده‌ست نیشانكردنی وه‌زیره، هه‌روه‌ها وتی، پشتگوێ خستنی هه‌ریمی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه و بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ ده‌ستنیشان كردنی وه‌زیر له لایه‌ن خودی خۆیه‌وه، سنوور به‌زاندنی ئه‌وانی دیكه و سنوور به‌زاندنی واقعهكهیه.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و میكانیزمه نین، پێویسته راوێژ هه‌بێت و ناكرێت سنووری مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه ببه‌زێنرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له‌و بڕوایه‌دام، ئه‌و میكانیزمه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر سه‌ركه‌وتوو نییه و سه‌رناگرێت.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان كیانی خۆی و داموده‌زگای خۆی هه‌یه و پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكان بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ناكرێت، له پشته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كار بكرێت، بابه‌ته‌كه‌ش هه‌مووی یارییه‌كه بۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كاندیده‌كان سه‌ربه‌خۆ بن كه له راستیدا سه‌ربه‌خۆ نین و به ناوی سه‌ربه‌خۆیی ده‌چن كه‌سانێك دێنن و یارییان پێده‌كه‌ن و خۆیان چۆنیان بوێت به‌و شێوه‌یه ده‌یان جووڵێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.