فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ڕایگه‌یاند: كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاری دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران به شێوه‌یه‌كی كاتی دابخرێن پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان بڕیاریان دا سنووری وشكانی له‌گه‌ڵ ئێران دابخه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له‌مڕۆ به‌دواوه ڕاده‌گیرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌فغانستان له‌به‌ر هه‌مان هۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شت و هاتوچۆی له ڕێگه‌ی وشكانی و گه‌شتی ئاسمانییه‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئێران و به پێچه‌وانه‌وه قه‌ده‌غه‌كرد پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه له ئێران به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوكات پاكستانیش له‌به‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.