Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 06:18

سه‌رۆک بارزانى: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە محەمەد حەسەن محەمەد حاجی - م پێگەیشت

کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان TV
100%


بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ( ئەبو دژۆ )
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ناوسراو بە ( ئەبو دژۆ )مان پێگەیشت.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر ئارامیی بە هەموو ڵایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مسعود بارزانی
٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.