ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ئهپڵییكهیشنێكی زیره‌كی به‌ناوی "هه‌وره فێرگه" ڕاگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانی سه‌رجه‌م وانه‌كانی خوێندن له یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا 12ی ئاماده‌یی به‌بێ ئینته‌رنێت به‌ده‌ست بخه‌یت.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه: "بۆ مامۆستایان و قوتابیان ، گشت وانه‌كانی خوێندن له له‌پی ده‌ستانه به‌بێ ئینته‌رنێت.
ئێستا هه‌وره فێرگه له سه‌ر سیستمه‌كانی ( ئه‌ندرۆید ـ ویندۆز ـ IOS ) به‌رده‌سته ، یه‌كجار پێویستت به ئینته‌رنێته بۆ داونلۆد كردن ، پاشان ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به ئۆف لاین ، بێ ئینته‌رنێت كارده‌كات ، مامۆستایان و قوتابیان ده‌توانن سودمه‌ندبن له په‌رتوكه‌كانی خوێندن له قۆناغی 1 ی بنه‌ڕه‌تی بۆ 12 ی ئاماده‌یی ، وانه‌كان هه‌مووی به ڤیدیۆ و به pdf به‌رده‌ستن ، وه خوێندكار ده‌توانێت چه‌ندین پرسیار دابنێت و خۆی تێست بكات ، جیا له‌وه‌ی وێب سایتی هه‌وره فێرگه به‌به‌رده‌وامی نوێكاری تێدا ده‌كرێت www.hrf.one ، ئێستا ده‌توانن ئه‌په‌كانی هه‌وره فێرگه بۆ هه‌موو سیستمه‌كان لێره داونلۆد بكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.