بە ئامادەبوونى دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرى دامودەزگاکانى ترى سنورەکە ،رەمەک رەمەزان، قائیمقامى چەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەدیوانى قائیمقامییەت رایگەیاند وەک ئامادەکارییەک لێژنەیەکیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێکهێناوە ووتیشى:هیچ حاڵەتێک تاکوئێستا بەپێى زانیارى و ڕاپۆرتى تەندروستى شارەکە تۆمارنەکراوە ,سەبارەت بە گرانکردنى نرخى دەمامک و کەلوپەلى تەندروستى ئاماژەى بەئەوە کرد هەردەرمانخانەیەک ئەو سەرپێچییە بکات سزا دەدرێت.
هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەمال ووتى : لەسەرەتاوە بەهەڵمەتى هۆشیارى تەندروستى و قەدەغەکردنى سەردانى بۆ لاى نەخۆش لەنەخۆشخانەکاندا دەستپێکردوە ووتیشى ، وەک ئامادەسازییەک ژورێکى عەمەلیات و شوێنێک بەهەموو پێداویستیەکانیەوە ئامادەکردوە بۆئەوەى لەکاتى بوونى هەرحاڵەتێک کۆنتڕۆڵى بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.