Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 06:18

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: به‌ بڕى زیاتر لە 2 ملیار دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک له‌ شاره‌دێى فه‌یدیێ جێبه‌جێ ده‌کرێت

وەك پڕۆژه‌ى رێگاوبان و لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری
کوردستان TV
100%


شاره‌وانى فه‌یدیێ ده‌ستی به‌ جێبەجێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى جۆراوجۆر كردووە به‌بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار، وەك پڕۆژه‌ى رێگاوبان و دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانی، لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری.

ئیسماعیل سلێمان، سه‌رۆكى شاره‌وانیى فەیدیێ رایگه‌یاند، لە سنوورەكەمان ده‌ستمان كردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمەتگوزاری و به‌بڕى 250 ملیۆن دینار رێگایه‌كى شاره‌دێى فه‌یدیێ به‌درێژایى هه‌زار و 220مه‌تر دروست ده‌كرێ، هه‌روه‌ها به‌بڕى 277 ملیۆن دیناریش ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنى نهۆمى دووه‌مى بینای شاره‌وانیى فه‌یدیێ.

گوتیشی: پڕۆژه‌یه‌كى دیكەش بۆ كه‌مپه‌كانى دومیز به‌بڕى 780 ملیۆن دینار دروست ده‌كرێ و هەروەها به‌بڕى ملیارێك و 250 ملیۆن دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تری به‌تایبه‌ت بە رێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ دەستپێدەكات.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.