وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ ٢٤/٢/٢٠٢٠ لە بەغدا ، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عێراقی کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی بودجەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی هێزە وشکانیەکانی عێراق و پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و خستنەڕووی مەترسیەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان.
راشیدهگهیهنن ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بە یاوەری خالید شوانی وەزیری هەرێم و سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان کرد و لەوێش لەلایەن نهجاح شهمهری وەزیری بەرگری عێراق و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت پێشوازیان لێکرا ، دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ کران کە تایبەتن بە بارودۆخی ناوچە جێناکۆکەکان و ههوڵدان بۆ تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر پرسی هەماهەنگی هێزەکان لەناوچە جێناکۆکەکان و هەروەها پرسی بودجە و مووچە و پێداویستیەکانی پێشمەرگە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشووتر دێ ، کە هەردوو شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری بۆ زیاتر لەیەک نزیک بوونەوەی بۆچوونەکان لە رابردوودا ئەنجامیان داوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.