پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2:25 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕو 2 شه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا/ 2 ته‌نی) منداڵێكی به‌ناوی ( م . ع . ر ) ته‌مه‌ن 2 ساڵان دانیشتووی گوندی ( توه‌سوران ) سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌به‌رده ماڵی خۆیان شێلاو به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگیهاندووه: دوایی ڕووداوه‌كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداو، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 له‌یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ڕاگیركراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.