ئەمڕۆ دووشه‌ممه پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ئاماده‌كارییه‌كان و چۆنیه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیى حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 24/2/2020، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستى و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، پێشوازیی له د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستی دوای به‌خێرهێنان داوای له وه‌زیری ته‌ندروستی كرد كه ئاماده‌كارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بخاته‌ڕوو.
پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی كورته‌باسێكی ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناو سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و ژماره‌ی تووشبووانى خسته‌ڕوو و باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌وڵاتی ئێرانی دراوسێ هه‌وڵه‌كانی خۆپارێزی زیادی كردووه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستی باسی له‌وه كرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراوه‌و كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و بڕیاریان ده‌ركردووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی سنووری ئێران-كوردستان و ڕایگه‌یاند: "به‌شێكی زۆری سنووه‌ركان داخراون و له‌و سنوورانه‌ی كه هاتووچۆی هاووڵاتییان و ئاڵوگۆرَی بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێت له‌ڕێگه‌ی تیمی پزیشكییه‌وه پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
دواتر ئه‌ندامانی لیژنه ڕاو سه‌رنج و تێبنییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پرسه خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرى ته‌ندروستى و شاندى یاوه‌رى كرد كه په‌یوه‌ندیداربوون به هه‌بوونی ئامێری پشكنین و هه‌بوونی ستافی شاره‌زاو شوێنی گونجاو و ده‌رمانی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌و لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانیی هاوبه‌شدا سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستى و وه‌زیری ته‌ندروستی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا خرایه‌ڕوو و وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و راشیگه‌یاند: "دەستمان واڵا کراوەو بودجەش تەرخانکراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د. سامان بەرزنجی، لە ناو بینای پەرلەمان رایگەیاند، تا ئەم دەقەیە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، هەر حاڵەتێكیش هەبێت، وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت.
وەزیری تەندروستی راشیدەگەیەنێت، لە 13 شوێنی هەرێمی كوردستان چاودێریی 1249 گەشتیاری گەڕاوەی ئێران دەكرێت، كە بۆ ماوەی 14 رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێریی چڕەوە، دەمانەوێ ئەو هاووڵاتیانە بە دڵێكی گەورەوە كە هەر كەمتەرخەمییەك لە رووی ژیانەوە هەیانە بمانبوورن، چونكە ئەمە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هەموو تاكەكانی كۆمەڵگایە.
د. سامان بەرزنجی راشیگەیاند، لیژنەی عەمەلیات لەسەر ئاستی حكوومی بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران پێكهێنراوە، هەروەها بۆ بەڕێكردنی ئەم رێكارانە بەڕێزیان بە بەردەوامی لەسەر هێڵە، هەروەها بودجەیەكی تایبەتیشی بۆ تەرخان كردووە، هاوكات لیژنەكە چەندین بڕیار و رێنمایی داوە، لە ماوەی داهاتووشدا بڕیاری تریش سەبارەت بەو ڤایرۆسە دەدرێت.
ناوبراو روونیشی كردەوە، بۆ دووربوون لەم نەخۆشییە پێویست بەوە دەكات بە چاوێكی زانستیانەوە سەیر بكرێت، نەوەك بە دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو هاووڵاتیاندا، جەختیش دەكاتەوە، كە ئەو لێپرسینەوەیەیان زیاتر بۆ خۆپارێزییە لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات دەمانەوێ هاووڵاتیان بە پلەی یەكەم هاوكار و پاڵپشتمان بن.
وەزیری تەندروستی دەشڵێ، باشترین و گرینگ‌ترین رێگا بۆ خۆپارێزی لە كاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆزینەوەی حاڵەتە.
ئاماژە بەوەش دەكات، لەسەر ئاستی دونیا 78 هەزار و 811 حاڵەت راگەیاندراوە، كە سەدا 97ی لە وڵاتی چینە، ئەوانی تر لە 28 وڵاتی دیكە تۆمار كراوە.
هاوكات روونیشی كردەوە، كە ئێستا 43 حاڵەت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تۆمار كراون، كە زۆرترینی لە وڵاتی ئێرانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.