Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:13

بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن ده‌کرێت

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


حکومەتی هەرێم بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن دەکات.

رۆژی دووشەممە 2020/2/24، د. جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ خستنەڕووی پلانی میدیایی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ نوێنەرانی میدیا ناوخۆییەکانی هەرێم کۆبووەوە.

هەماهەنگی لە نێوان حکومەت و دەزگاکانی راگەیاندن بۆ چۆنییەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.