Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 04:03

ئه‌مرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌ و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25 ى 2ى 2020 ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی عێراق و ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم لە كۆنفرانسی میونشن و پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەكات.

 تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئه‌مرۆ بریتین لە :

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.