Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 02:34

ره‌وشی که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا. 

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانی 14پله‌ ، له‌پارێزگاكانى دھۆك ،  كەركووك  19 پلەی سیلیزی دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت سبه‌ى   چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.

1111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.