له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی، جەوهەر عەلی، قایمقامی دهۆک له‌باره‌ی درووستبوونی قه‌یرانی به‌نزین، رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانه به ملیۆنان لیتر به‌نزین له ناوخۆی خۆیدا به‌رهه‌م دێنێت و بڕێكی كه‌می به‌نزین له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌مان یان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نیيه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هاووڵاتیان بۆیان روون بووه‌وه كه نرخی به‌نزین به‌رزنه‌بووه و بڕی پێویستیش له كوردستان بوونی هه‌یه .
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له رووی به‌رزكردنه‌وی نرخی به‌نزین سه‌رپێچییان كردووه ئیجرائاتی یاساییان له‌باره‌وه كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.