بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنه‌كه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه 2020/2/25، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان به‌رێوه‌چوو
له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێ‌کرد، دواتر سەرجەم ئەو نوسراو ڕاپۆرت و یاداشتانەی كه ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، لەوانەش ئه‌وانه‌ى کە پەیوەست بوون بەسکاڵاو کێشەکانی ھاووڵاتییان خوێندنەوەیان بۆ کرا، ئەوانەشى پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌و ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی چارەسەرو کاری پێویست.
ھەر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەسەردانی شاندێكی لیژنەكه بۆ ناوچەی سەید سادق کرا کە لەماوەى ڕابردووردا بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە لەو قەزایە لەسەر نەبوونی خزمەتگۆزاری خۆپێشاندان ئه‌نجامدرا.
لەمبارەیەوە لیژنە بڕیاریدا یاداشتەکەیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرو کاری پێویست.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.