Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 01:00

پۆلیسی سلێمانى: 8 تۆمەتبار دەستگیرکران

تۆمه‌تبارێكیان بەتۆمەتی دزینی ئامێری پشكنینی‌ نه‌خۆش لەنەخۆشخانە ده‌ستگیر كراوه‌
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌  بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا ده‌رچو وه‌ ئەو تۆمه‌تبارانەی فەرمانی ده‌ستگیركردنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردودا هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەمشێوه‌یه‌:

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەتۆمەتی دزینی ئامێری پشكنینی‌ نه‌خۆش لەنەخۆشخانە.
- دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی جل‌و به‌رگ لەناوبازاردا دەستگیركراون.
- ده‌ستگیركردنی‌ چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیكردن لەچەند سوپەرماركێتدا لەناوشاری سلێمانی.
- تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزینی كەلوپەل لەناوبازاردا دەستگیركراوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.