یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیمی ناوبژیوانانی یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مهدریدو بارسێلۆنا له هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خولی ئیسپانیا ده‌ستنیشانكرد
به بڕیاری یه‌كێتیه‌كه ناوبژیوانی ئیسپانی، ئه‌نتۆنیۆ میگێل لاهوز یاری كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید سازده‌كرێت، هاوكات ناوبژیوان خۆسێ لویس گۆنزالێس ده‌بێته ناوبژیوانی به‌رپرس له ته‌كنۆلۆژیای ڤار له یاریه‌كه‌دا، جێگای باسه میگێل لاهوز چه‌ندین یاری كلاسیكۆی له نێوان ڕیال و بارسا به‌ڕێوه‌بردووه كه دوایینیان له شه‌شی شوباتی پارساڵ بوو له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
كلاسیكۆی ئه‌مجاره‌ش له كاتێكدایه كه بارسێلۆنای پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی لالیگا به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوپێنج خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ڕیال مه‌دریدیش به جیاوازی دوو خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.