Erbil 38°C ھەینی 10 نیسان 23:20

ڤالێنسیا رێوڕه‌سمێکی رێزلێنان بۆ داڤید ڤییا سازده‌کات

ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ی ڤالێنسیا ڕێوڕه‌سمێك بۆ ڕێزلێنان له‌ داڤید ڤییای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ سازده‌كات، ئه‌ویش بۆ به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی پێنج وه‌رزی یاریكردنی له‌ ڕیزی ڤالێنسیا له‌ ساڵانی 2005 تا 2010 كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا 129 یاری به‌ درێسی تیپی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كان ئه‌نجامداوه‌

ياريزانى ناوبراو  له‌ ساڵی 2008  نازناوی جامی شای ئیسپانیای له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه، ڤییا له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا وێڕای ڤالێنسیا، له‌ ڕیزی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی سپۆرتینگ خیخۆن و ڕیال زاراگۆزاو بارسێلۆناو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو نیویۆرك سیتی و مێلبۆرن سیتی و ڤسیێل كۆبێی ژاپۆنی یاری كردووه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌ گه‌ڵیاندا به‌ده‌ستهێناوه، له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش، هه‌ردوو نازناوی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروهه‌شت و مۆندیالی دووهه‌زاروده‌ی بردۆته‌وه، شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاریگای میستایاو به‌ر له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤالێنسیاو ڕیال بێتیس له‌ هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می لالیگا

 ئیداره‌ی ڤالێنسیا ڕێوڕه‌سمێكی ڕێزلینان بۆ ڤییا سازده‌كات و لێدانی تۆپی ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێت، ڤییای ته‌مه‌ن سیی و هه‌شت ساڵ مانگی ڕابردوو به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێناو ماڵئاوایی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی تۆپی پێ كرد

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.