پۆلیسى سۆران ئاگادارییه‌كى بۆ دانیشتوانى سنووره‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه و داوایه‌كیان ئاراسته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/2/2020، به‌شى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سۆران، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه، تێیدا هاتووه" لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی ڕاگیراوان، داوا له خه‌ڵكى سۆران و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ین، ئەوانەی كە خزم و كەسوكاریان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی سۆراندا بەند كراون، سەردانیان نەكەن".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەردانكردنی بەندكراوان بەشێوەی كاتی ڕاگیراوه.
دوێنێش بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان، وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەندكراوانی قەدەغە كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.