Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 23:33

توشبوانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەحرەین گەیشتە 17 حاڵەت

ئەمڕۆش 9 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تومارکراون
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین رایگەیاند، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیەدا بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 17 حاڵەت، دەشڵێت "سەرجەم توشبوان لە ژێر چاودێری تەندروستیدان".

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەمڕۆ نۆ حاڵەتی  توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تومارکراون، ئەوانیش ئەو هاوڵاتییە بە رەگەز سعودی و بەحرەینیانە بون کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە هەردوو فڕۆکەخانەی دوبەی و شارقە گەیشتونەتە مەنامەی پایتەختی بەحرەین.

رونیشیکردوەتەوە، سەرجەمی ئەو کەسانە پشکنینی تەندروستیان بۆ کراوە و  لە ئێستادا ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا لە مەنامە جێگیرکراون.

 
لەبارەی رەگەزنامەی ئەو کەسانەش ئەوە خراوەتەڕو، شەش هاوڵاتی لە ئێرانەوە گەیشتونەتە شارقە و یەکێکی دیکەش لە رێگەی فڕۆکەخانەی دوبەی گەیشتوەتە مەنامە هەروەها دوو هاوڵاتی بە رەگەز سعودی لە ئێرانەوە چونەتە شاریقە و لەوێشەوە گەیشتونەتە بەحرەین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.